سعودییه‌كی ته‌مه‌ن (25) ساڵه و یه‌كه‌مین هاكه‌رز بووه تا ئێستا كه توانی سایتی به ناوبانگی جیهانی ( yahoo) ی بۆ ماوه‌ی (7) خوله‌ك له كار بوه‌ستێنێت.له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی (پانۆڕاما ئۆن لاین) ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌ی وه‌ڵام داوه‌ته‌وه.
پ/هاكه‌رز لای عه‌ره‌ب چی ده‌گه‌یه‌نێت
و/به داخه‌وه مانای هاكه‌رز له‌لایه‌ن گه‌نجی عه‌ره‌بیدا ته‌نها چوونه نێو ئامێرێكی دیكه‌یه و تێكدان یا ده‌ست به‌سه‌ر گرتنی دۆكۆمێنته‌كانێتی.كه ئه‌م بیروو ڕایه‌ش بیروو ڕایه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه و هیچ سوودی نیه.
پ/چۆن و كه‌ی فێری هاك بوویت؟
و/پێش ئه‌وه‌ی بچمه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خوێندن هیچ شتێكم له‌سه‌ر ئینته‌رنێت نه ده‌زانی و زانیاریم ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری كۆدی چه‌ندپرۆگرامێكی كۆمپوته‌ر بوو.
به‌ڵأم جێگای خۆشحاڵیم بووكه توانیم له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی ئه‌مریكیدا بژیم كه به گه‌وره‌ترین هاكه‌رز دا ده‌نرا له زانكۆكه‌مان و پێی ده‌گوترا (spy man).و هاكینگ له‌و گه‌نجه فێر بووم خۆشم ڕاهێنا .له كاتێك كه سیسته‌می ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له‌و كاته زۆر لاواز بوو و هاك كردن به شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاو بۆیه‌وه له جیهان.
پ/سه‌یرترین ڕووداو كه به‌سه‌رت هاتبێت چی بووه؟
و/جارێكیان توانیم بچمه نێو تۆڕی یه‌كێێك له هاورێیه نزییكه‌كانم بێ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌وه تۆڕی هاورێكه‌مه.پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و هاورێیه‌م په‌یوه‌ندی پێوه كردم و پێی ڕاگه‌یاندم گوایه تۆڕه‌كه‌ی هاكك كراوه.هاكه‌ره‌كه‌ش نامه‌یه‌كی بۆ جێهێشتوه و تیایدا پێی ڕاگه‌یاندوه كه تۆڕه‌كه‌ی گرفتی زۆری هه‌یه هاك كردنی ئاسانه.ئینجا چووم گرفته‌كه‌یم بۆ چاره‌سه‌ر كرد بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێم كه من بووم ئه‌و تۆڕه‌م هاك كردبوو.
پ/به سه‌ركرده‌ی هاكه‌رزه‌كان ناسراویت له جیهانی عه‌ره‌بیدا؟
و/له جیهانی عه‌ره‌بی دا.............به‌ڵێ
پ/چوونه ناوه‌وه‌ی یاخود هاك كردنی سایته‌كان هیچ لایه‌نی پۆزیتیفی هه‌یه؟
و/به‌ڵێ.به‌رده‌وام كه سایتێكی ناوبراو هاك ده‌كه‌م نامه‌یه‌كی بۆ جێده‌هێڵم و تیایدا گرفته‌كانی تۆڕه‌كه‌ی بۆ زوون ده‌كه‌مه‌وه و ئامۆژگاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری خۆی بێت و كه‌سێكی تر نه‌توانێت بچێته نێو تۆڕه‌كه‌ی.
پ/ئایا كه‌سێك داوای یارمه‌تی لێكردویت له‌م باره‌یه‌وه؟
و/ژماره‌یه‌كی گه‌لێك زۆر له خه‌ڵك له جیهان به گشتی و له جیهانی عه‌ره‌بی داوای یارمه‌تی لێكردووم . هه‌ندێكیان بۆ كاری پێویست وه‌ك له‌بیر كردنی پاسۆردی ئیمه‌یلی تایبه‌ت به خۆیان.هه‌ندێكی دیكه ئیمێله‌كانیان هاك كراوه و داوام لێده‌كه‌ن كه كه ئیمێله‌كه‌یان بۆ بگێرمه‌وه. و یارمه‌تی ئه‌م جۆره كه‌سانه‌م داوه و به‌رده‌وامیش یارمه‌تیان ده‌ده‌م.به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كه‌سانێك هه‌ن داوای یارمه‌تیم لێده‌كه‌ن بۆ هاك كردن و سیخوری له‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نده‌ها جار بڕه پاره‌ی زۆرم پێشكه‌ش كراوه.به‌ڵام هیچ جارێك ئاماده نه‌بووم ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌م.
پ/ئایه ده‌توانیت بگه‌یت به دۆكومه‌نتی هه‌ر كه‌سێك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌نته‌رنێته‌وه هه‌بێت؟
و/زۆر به ئاسانی و هه‌رچه‌ند سیسته‌می پارێزگاریشی لا به‌رز بێت.
پ/ئه‌و كارانه چین كه ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت؟
و/1.هاك كردنی ئه‌و سایتانه‌ی كه به خۆڕایین و گۆڕینی ماڵپه‌ری سه‌ره‌كییان هه‌تا هه‌تایی.
2.چوونه ناوه‌وه‌ی ئیمیله‌كان و گۆڕینی پاسۆرده‌كانی.
3.به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هه‌ر ئامێرێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ئینته‌ر نێته‌وه.
4.پچڕاندنی هه‌ر هێڵێك به ئینته‌رنێته‌وه به‌سترابێت.
هه‌روه‌ها به‌كار هێنانی ئینته‌رنێت به خۆڕایی.
5.هاك كردنی چه‌ند سایتێكی به ناوبانگی جیهانی كه هه‌رگیز هاك ناكرێن بۆ نمونه سایتی (yahoo)
پ/ڕۆژانه چه‌ند كاتژمێر به ئینته‌رنێته‌وه خه‌ریك ده‌بیت؟
و/ڕۆژانه 5 تا 9 كاتژمێر خه‌ریكی ئینته‌رنێتم.
پ/ئامۆژگاریت چی یه بۆ خه‌ڵك بۆ خۆپاراستن له هاكه‌رز؟
و/داوایان لێده‌كه‌م كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پاسۆرده‌كانیان له‌سه‌ر سیستمی ویندۆز (save) نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر داواشی لێبكرێت.
پشت به‌ستن به سیسته‌می ویندۆزی (95) له‌به‌ر هه‌بوونی چه‌نده‌ها گرفت. هه‌رچه‌نده ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ر كراون له سیسته‌می وینۆزی پێشكه‌وتوو بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ویندۆز دان به‌م گرفتانه بنێ.
داوا له خاوه‌ن كۆمپانیا‌و خاوه‌ن سایته‌كان ده‌كه‌م كه رێگه نه‌ده‌ن به وه‌رگرتنی زۆكومه‌نتی جۆری (exe)
- به‌كار نه‌هێنانی پرۆگرامی (FTP) له كاتی (upload) كردنی دۆكۆمینته‌كان
پ/گرنگترین ئه‌و ئه‌و كارانه‌ی پێی هه‌ڵساویت چین؟
و/1.ده‌ست به‌سه‌را گرتن و هاك كردنی زیاتر له 31 سایتی فری
2.چوونه ناوه‌وه‌ی 18 نێت ۆركی ناوخۆیی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو دۆكومه‌نته‌كانیان.
3.چونه ناوه‌وه‌ی 54 سایتی تایبه‌تی و گۆڕینی ماڵپه‌ره‌كانیان
4.ڕاگرتنی به‌ناوبانگترین سایتی جیهانی (yahoo) بۆ ماوه‌ی 7 خوله‌ك.كه له‌و كاته‌دا هیچ كه‌سێك نه‌یتوانی ئه‌و سایته بخوێنێته‌وه
5.دروست كردن و ناردنی ئیمێڵكی نه‌ناسراو كه ته‌نها به كردنه‌وه‌ی ئیمێڵه‌كه هه‌موو ئیمێڵه‌كانی ناو ئین بۆكسی ئه‌و كه‌سه دێت بۆ ئیمێڵه‌كه‌م
پ/پیلانی داهاتووت چی یه .له به‌دوادا چوونی ئه‌منی ناترسیت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی؟
و/ئه‌و پرسیاره‌ی كه به‌رده‌وام له مێشكم دایه ئه‌وه‌یه.ئایا ده‌توانم هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌منی داهاتوو بكه‌م كه به‌رده‌وام له پێشكه‌وتنه!!
سه‌باره‌ت به دواداچوونی یاسایش كه‌س ناتوانێت تاوانبارم بكات به هیچ شتێك چونكه له دژی من كه‌س به‌ڵگه‌ی به ده‌سته‌وه نیه؟
له‌گه‌ڵ رێزی براتان
KURDM84