خه‌می دوری تۆ ئاوای لێ كردووم
هه‌ر به زیندوویی ئه‌ڵێی مردووم
كه‌سێ نه‌یدیبی ده‌ردی دوری یار
تێناگا له حاڵ غه‌ریبی دڵزار
دڵ غه‌ریب وه‌كوو دیوه‌خان خه‌مه
غه‌ریب میواندار ده‌رد و ئه‌سته‌مه
شه‌وانم تاڵه ڕۆژانم تاره
ڕه‌نگی غه‌ریبی له رِووم دیاره
حاڵ نییه زارتر له حاڵی من بێ
ماڵ نییه وێران وه‌ك ماڵی من بێ
پێویستیم پێته تا هه‌ست بكه‌م هه‌م
بێ تۆ غه‌رقم من له ده‌ریای ماته‌م
تۆ نه‌بی من هه‌ر له‌شێ بێ گیانم
ئه‌وینی تۆیه نیازی ژیانم
دیاری لە لایەن سەنگەر گەردی
ڕێز‌و خۆشەویستیم بۆت سەرکەوتو بیت
سه لامی خودات لێ بێ برای شیرینم براکه م من که ئه وشیعره تم خوێنده وه له دێڕێک‌دا چه ند شیرکێکی تێدابوو واته تۆ یان بێ ئاگایت له جۆره کانی شیرك یان ئیمانت به خودا نیه گیانم بابزانیت خودا خۆی ده فه رمووێت له هه موو تاوانێك خۆش ده بێ به ڵام به هیچ شێوه یه ك له شیرك خودا خۆش نابێت برای به ڕێزم گه ر له به رنامه ی خودا بگه یشتیتایه قه ت ئه و شیعرانه ت نه ده نوسی برام مردن هه مووکات میوانه ده چینه وه به رده ستی خودا زۆر ئاشکرایه هیوادارم جارێکی دیکه ئه وه نده به باڵای ئافره تا نه ڵێیت چوونکه گه وره ترین کوفره تۆ لێی بێ ئاگایت دوباره هیوام تێگه یشتن ته برات. به مۆ حسن//له نده ن