2007/10/23
خه‌‌می دوری

خه‌‌می دوری تۆ ئاوای لێ كردووم

هه‌‌ر به‌‌ زیندوویی ئه‌ڵێی مردووم

كه‌‌سێ نه‌‌یدیبی ده‌‌ردی دوری یار

تێناگا له‌‌ حاڵ غه‌‌ریبی دڵزار

دڵ غه‌‌ریب وه‌‌كوو دیوه‌خان خه‌‌مه‌‌

غه‌‌ریب میواندار ده‌‌رد و ئه‌‌سته‌‌مه‌‌

شه‌‌وانم تاڵه‌ ڕۆژانم تاره‌‌

ڕه‌نگی غه‌‌ریبی له‌‌ رِووم دیاره‌‌

حاڵ نییه‌‌ زارتر له‌‌ حاڵی من بێ

ماڵ نییه‌ وێران وه‌‌ك ماڵی من بێ

پێویستیم پێته‌‌ تا هه‌‌ست بكه‌‌م هه‌‌م

بێ تۆ غه‌‌رقم من له‌‌ ده‌‌ریای ماته‌‌م

تۆ نه‌‌بی من هه‌‌ر له‌‌شێ بێ گیانم

ئه‌‌وینی تۆیه‌ نیازی ژیانم

دیاری لە لایەن سەنگەر گەردی

ڕێزو خۆشەویستیم بۆت سەرکەوتو بیت

نووسینی: ‌ کوردە ڕێکه‌وتی 16:17 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(1)
بۆچوون:
تێبینی تۆ ؟
سوپاسنامه‌
زۆر سوپاست ده‌كه‌م كاكه‌ كورده‌ كه‌ ئه‌و هۆنراوه‌ت بۆ بلاو كردمه‌وه‌
به‌راستی هۆنراوه‌یه‌كی زۆر به‌ مانایه‌
وه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م وێبلاگه‌وه‌ ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن
دووباره‌ رێزوو خۆشه‌ویستیم هه‌یه‌ بۆ برای ئه‌زیزم كاكه‌ كورده‌ هیوادارم سه‌ركه‌وتووبیت
نووسینی: سه‌نگه‌ر ڕێکه‌وتی 21:31, 2007/10/23 | Link | |


تێبینی تۆ ؟






Target Discounts