به‌س بلاوێنه ڕه‌قی وا دڵه‌كه‌م له‌ت له‌ت بوو
سا بكه لوتفێ له حه‌ق به‌نده‌ی خۆت تۆبی خودا
خه‌م و ده‌ردو خه‌فه‌ت و عاجزی و دووری تۆ
زه‌حمه‌ته جێگا‌و گونجاویشی بێته‌وه له دڵا
كه‌وته سه‌ر ڕوومه‌تی ئاڵت ئاره‌قی نازت ئێستا
هه‌ر ئه‌ڵێی شه‌ونمی په‌خشانه به‌سه‌ر به‌رگی گوڵا
*************************
مه‌یلی سه‌یری به‌در ئه‌كات دڵ
لاده زوڵفی وه‌ك حیجاب
ده‌رخه به‌دری ڕوومه‌تی خۆت
شۆخه‌كه‌ی عالی جه‌ناب
سینه كون كون بوم وه‌كو نه‌ی من له‌به‌ر هیجرانی تۆ
سه‌ر وه‌كو سه‌نتوره دڵ هه‌ر ناڵه‌یه‌تی وه‌ك ڕه‌باب
************************
یــــــــار
ماچی لێوی خۆی كه بكات ئێستا بۆم به‌رات
لام خۆشتره له شه‌هد و له سه‌د چه‌شمه‌ی حه‌یات
یــــــــــــــــاره‌ب
له‌ت و كوت و شه‌ق و په‌ق بێت دڵم ئه‌گه‌ر
بێ یادی تۆ بێت یه‌ك ده‌م و یه‌ك سانیه و یه‌ك سه‌عات
جارێ به تیری خه‌مزه دڵم كون ئه‌كات ده‌مێ
زه‌رده‌خه‌نه‌و نیگاهی له نوێ پێم ئه‌دات حه‌یات
***************************
نیه ڕه‌حمت له ده‌رهه‌ق عاشقی شه‌یدای مسكینت
بڵێ پێم توخودا كافر
چی یه تۆ مه‌زهه‌بو و دینت
به خاكا پێ بنێ مه‌ینێ به دیده‌ی ئه‌شك بارمدا
نه‌بادا دڕكی برژانگم بچێته پێی حه‌ناینت
*************************
نمونه‌ی ڕووی تۆیه په‌ڕه‌ی گوڵ
فیدات بم ئه‌ی به‌نه‌ی جه‌رگ و په‌ڕه‌ی دڵ
توخوا ئه‌ی گوڵ به‌سه تۆ نازوو عیشوه
چی یه ڕه‌حمێك بكه‌یت جارێك به بولبول
نیگارا
چی ئه‌بێت ماچێك كه‌ره‌م كه‌یت
بكه‌یت مه‌خصود ئه‌م بیماره حاصل
***************************
دڕك هاوده‌مێتی بولبول
په‌شێوه حاڵه‌تی بۆ گوڵ
به‌هاران بۆیه ئه‌و دایم ئه‌كات
هه‌ر ئه‌م چڵ و ئه‌و چڵ
له‌لام وایه كه حه‌تا
خاكی ژێر كه‌وشی ڕه‌قیبانت
جه‌واهیر سورمه‌یه بۆ چاوه‌كانم
مه‌ڵحه‌مه بۆ دڵ
*************************
یار
به ماچی لێوی خۆی
زامی دڵان ساڕ‌ێژ ئه‌كا
توند ته‌ماشا كردنێكیشی
شه‌خسی ئاقڵ گێژ ئه‌كا
ئه‌ی خودا
تاكه‌ی له ده‌رحه‌ق من وه‌فا و مه‌یلی نیه
بۆچ گڵۆڵه‌ی به‌ختی من هه‌ر ڕوو له جێگه‌ی لێژ ئه‌كات
ماڵه‌كه‌م وێران ئه‌كا
ڕۆژم ڕه‌ش و تاریك ئه‌بێت
یار به سورمه‌ی ناسك
وه‌ختێ چاوی خۆی كل ڕێژ ئه‌كـــــــــــــا
***************************