2007/10/23
به‌ یارم وت

وتم ئه شێ پێت بڵێم سه رسامی زه رده ی لێوم

وتی نه ت دیوه زه رده خه واڵوم و په شێوم

وتم بریسكه ی قژی شۆر و جوان و خاو

وتی تازه هه ستاوم نه شانه ی دیوه نه ئاو

وتم ئه و لێوه ئاڵه ئه و سه ر گۆنا په مه ییه

وتی لای من ئارایشت هێشتا زۆر شوره ییه

وتم پرشنگی قژت وه ك بروسكه لێی داوم

وتی هێشتاكه ماوته نه م وت تازه هه ستاوم

وتم خوات له گه ڵ گیانه جا بۆ ناڵێی ده تكوژم

وتی من پیاو كوژ نیم ته نها خوێنی ده مژم

نووسینی: ‌ کوردە ڕێکه‌وتی 19:50 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)
بۆچوون:
تێبینی تۆ ؟


تێبینی تۆ ؟






Target Discounts