2007/10/23
ره‌نگی پايز
ره‌نگی پايز
گـوڵَم چـيـبـكـه‌م لــێوی مـــنيش
رِه‌ نـــگــــي پايــــــيزی گـــرتووه‌
هـه‌رچی حه‌ز و خــۆزگه‌م هه‌يه‌
تــه‌مــــی خه‌مـی لـێ نـيشـتــووه‌
بــه‌ڵــێ ئــێستا لـه‌ بـوونی خـۆم
كـــه‌ چـۆن ده‌ژيـم پـه‌شـيــمــانــم
لــه‌و رِۆژه‌وه‌ی هـاتـمـه‌ دنـيـــــــــا
هــه‌مـيـشـه‌ چــاو بـه‌ گــــريــــانــم
بـه‌ بێ ده‌نگی بـۆ مه‌رگــی خۆم
لـه‌م غـوربـه‌تــه‌ پـــرسه‌ ده‌گــــرم
ئــيــدی نـــامـه‌وێـــــت وا بـــژيـــم
بۆجـه‌سته‌ی خـۆم كفن ده‌بــڕم
گه‌ر جـارێك هــاتييه‌ سه‌ر گۆڕم
نــاڵــــــێــم ئـه‌سرين هـــه‌ڵــبرِێــژه‌
تــاقــه‌ گـــــوڵـێــك بــۆ نـيـشـانـه‌م
لـه‌سـه‌ر گــۆرِه‌كـه‌م بـنـێـژه‌
نووسینی: ‌ کوردە ڕێکه‌وتی 19:49 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)
بۆچوون:
تێبینی تۆ ؟


تێبینی تۆ ؟






Target Discounts