بیر له ئازار دانم مه‌كه‌وه
ڕه‌نگه من ئه‌وه‌نده‌م به‌س بێت
كه له دوای تۆ
دڵم وێڵ و بێ كه‌س بێت
#################
بیر له زیاتر مه‌كه‌وه
كوا به‌رگه‌ی ئه‌وه‌نده‌ش ده‌گرم
به چاوی تۆ ڕۆژێ دێ
بێشك له تاوی تۆ بمرم
###############
به جۆرێك خۆشم ئه‌وێی
ئــــــــــاوێته بووی به‌دڵ و خوێنم
گه‌ر ڕۆژێ بمه‌وێت ده‌رت كه‌م
ده‌بێ ئه‌وانیش ده‌ربێنم
###############
نه ئه‌توانم خۆشم نه‌وێی
نه ئه‌توانم رقم لێت بێ
چاوه‌كانیشم ده‌ربێنی
ناچارم ئومێدم پێت بێت
################
كه به ناوی تۆ ده‌ست ده‌كه‌م
به نوسینی هه‌ڵبه‌ستێ
ده‌ڵێی فرمێسكی چاومه
به هیچ شتێك بۆم ناوه‌ستێ
################
تۆ فریشته‌ی خه‌می
یا ئه‌ستێره‌ی به‌ختی منی
هه‌رده‌م خه‌یاڵم پڕه له تۆ
كه‌چی هه‌میشه لێم ونی