په‌یمانه‌ی لێوی پڕ ماچ بنۆشه
له مه‌ستی ماچا لاڵ و پاڵ كه‌وتن
خه‌یاڵی هێنده‌ی سه‌د خه‌یاڵ خۆشه
*************************
ده‌بوو بێیت و بكه‌م ماچ و نه‌هاتی
عه‌جه‌ب ماچێ له لێوی تۆ بوو قاتی
كه پێت ناخۆشه كه‌س ماچم بداتێ
ده‌بێ بێی و بكه‌م ماچت له جیاتی
****************************
گوناهی من ئه‌گه‌ر ماچی ده‌مێ بێ
ماچی لێوت ئه‌گه‌ر چركه‌ی ژه‌مێ بی
خودا هێنده به سۆزه چۆن دڵی دێ
له ناو دۆزه‌خ ئاشق ناڵه‌ی ده‌می بێ
******************************
ده‌ڵێن ماچ كردن ڕۆژو ده‌شكێنێ
كه ماچ ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا دێنێت
باوه‌ڕم نیه خوا له سزای ماچ
لێوی دوو ئاشق هه‌ر ناسوتێنێ
*****************************
به جوانێكم گوت ئه‌ی خونچه به ده‌م
تۆ چاوت داخه‌و منیش ماچت كه‌م
ئه‌م هه‌موو جوانه‌ی تۆ ده‌یانبینی
ڕۆژێ دێ ده‌بن به خۆڵی گوێ چه‌م
