بــه‌ر له‌وه‌ی كـــه به جێم بێڵـــی بتوتایه ئیتـــر تــــه‌واو
عاشقت ئه‌هێنمه كۆتایی سیمات ون ئه‌كه‌م له‌به‌ر چاو
خۆمن لێت زویر نه‌ئه‌بووم گیانه هه‌ر خۆشم ئه‌ویستـــی
عاشق له یه‌ك بێزار نابێ ئه‌گه‌ر پاك بێت بیر‌و هه‌ستی
به‌ڵام سه‌د كه‌ره‌ت مه‌خابن لــه‌گه‌ڵ ئاسۆی ئێوارانـــــــا
دابڕان وه‌ك هه‌ورێكی ڕه‌ش باڵــــی كێشــــا به‌سه‌رمانا
نازانم تۆ چۆن دڵت هــــات بمخه‌یته شاری ته‌نیـــــــایی
بێ له تۆ له‌كه‌س تێناگــــه‌م بۆ ڕۆشتی بێ ماڵ ئاوایی
هه‌موو شه‌وێ خه‌و ئه‌بینم به‌لای مندا تێ په‌ڕ ئه‌كه‌ی
به‌ره‌و ده‌گاكه‌م ڕا ئه‌كه‌م وا ئه‌زانم بانگـــــــــم ئه‌كه‌ی
كاتێ كه پاوم هه‌ڵ ئه‌بڕم ئه‌و جــــا ئه‌زانم خــه‌یاڵــه
تۆ به جۆرێ به‌جێتهێشتم یه‌كگرتنه‌وه‌مان مه‌حـــــاڵه
هه‌رچه‌نده بێنازت كردم ئه‌مه‌یه دوا ووته‌ی ژینم
له‌پێش ئه‌وه‌دا كه بمرم وه‌سیه‌ت ئه‌كه‌م تۆ ببینم