2007/11/10
گەورەترین هاكه‌ری عه‌ره‌ب

سعودییه‌كی ته‌مه‌ن (25) ساڵه‌ و یه‌كه‌مین هاكه‌رز بووه‌ تا ئێستا كه‌ توانی سایتی به‌ ناوبانگی جیهانی ( yahoo) ی بۆ ماوه‌ی (7) خوله‌ك له‌ كار بوه‌ستێنێت.له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی (پانۆڕاما ئۆن لاین) ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌ی وه‌ڵام داوه‌ته‌وه‌.
پ/هاكه‌رز لای عه‌ره‌ب چی ده‌گه‌یه‌نێت
و/به‌ داخه‌وه‌ مانای هاكه‌رز له‌لایه‌ن گه‌نجی عه‌ره‌بیدا ته‌نها چوونه‌ نێو ئامێرێكی دیكه‌یه‌ و تێكدان یا ده‌ست به‌سه‌ر گرتنی دۆكۆمێنته‌كانێتی.كه‌ ئه‌م بیروو ڕایه‌ش بیروو ڕایه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه‌ و هیچ سوودی نیه‌.
پ/چۆن و كه‌ی فێری هاك بوویت؟
و/پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خوێندن هیچ شتێكم له‌سه‌ر ئینته‌رنێت نه‌ ده‌زانی و زانیاریم ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری كۆدی  چه‌ندپرۆگرامێكی كۆمپوته‌ر بوو.
به‌ڵأم جێگای خۆشحاڵیم بووكه‌ توانیم له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی ئه‌مریكیدا بژیم كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین هاكه‌رز دا ده‌نرا له‌ زانكۆكه‌مان و پێی ده‌گوترا (spy man).و هاكینگ له‌و گه‌نجه‌ فێر بووم خۆشم ڕاهێنا .له‌ كاتێك كه‌ سیسته‌می ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له‌و كاته‌ زۆر لاواز بوو و هاك كردن به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاو بۆیه‌وه‌ له‌ جیهان.
پ/سه‌یرترین ڕووداو كه‌ به‌سه‌رت هاتبێت چی بووه‌؟
و/جارێكیان توانیم بچمه‌ نێو تۆڕی یه‌كێێك له‌ هاورێیه‌ نزییكه‌كانم بێ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌وه‌ تۆڕی هاورێكه‌مه‌.پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و هاورێیه‌م په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردم و پێی ڕاگه‌یاندم گوایه‌ تۆڕه‌كه‌ی هاكك كراوه‌.هاكه‌ره‌كه‌ش نامه‌یه‌كی بۆ جێهێشتوه‌ و تیایدا پێی ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ تۆڕه‌كه‌ی گرفتی زۆری هه‌یه‌  هاك كردنی ئاسانه‌.ئینجا چووم گرفته‌كه‌یم بۆ چاره‌سه‌ر كرد بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێم كه‌ من بووم ئه‌و تۆڕه‌م هاك كردبوو.
پ/به‌ سه‌ركرده‌ی هاكه‌رزه‌كان ناسراویت له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا؟
و/له‌ جیهانی عه‌ره‌بی دا.............به‌ڵێ
پ/چوونه‌ ناوه‌وه‌ی یاخود هاك كردنی سایته‌كان هیچ لایه‌نی پۆزیتیفی هه‌یه‌؟
و/به‌ڵێ.به‌رده‌وام كه‌ سایتێكی ناوبراو هاك ده‌كه‌م نامه‌یه‌كی بۆ جێده‌هێڵم و تیایدا گرفته‌كانی تۆڕه‌كه‌ی بۆ زوون ده‌كه‌مه‌وه‌ و ئامۆژگاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری خۆی بێت و كه‌سێكی تر نه‌توانێت بچێته‌ نێو تۆڕه‌كه‌ی.
پ/ئایا كه‌سێك داوای یارمه‌تی لێكردویت له‌م باره‌یه‌وه‌؟
و/ژماره‌یه‌كی گه‌لێك زۆر له‌ خه‌ڵك له‌ جیهان به‌ گشتی و له‌ جیهانی عه‌ره‌بی داوای یارمه‌تی لێكردووم . هه‌ندێكیان بۆ كاری پێویست وه‌ك له‌بیر كردنی پاسۆردی ئیمه‌یلی تایبه‌ت به‌ خۆیان.هه‌ندێكی دیكه‌ ئیمێله‌كانیان هاك كراوه‌ و داوام لێده‌كه‌ن كه‌ كه‌ ئیمێله‌كه‌یان بۆ بگێرمه‌وه‌. و یارمه‌تی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌م داوه‌ و به‌رده‌وامیش یارمه‌تیان ده‌ده‌م.به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا كه‌سانێك هه‌ن داوای یارمه‌تیم لێده‌كه‌ن بۆ هاك كردن و سیخوری له‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نده‌ها جار بڕه‌ پاره‌ی زۆرم پێشكه‌ش كراوه‌.به‌ڵام هیچ جارێك ئاماده‌ نه‌بووم ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌م.
پ/ئایه‌ ده‌توانیت بگه‌یت به‌ دۆكومه‌نتی هه‌ر كه‌سێك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ هه‌بێت؟
و/زۆر به‌ ئاسانی و هه‌رچه‌ند سیسته‌می پارێزگاریشی لا به‌رز بێت.
پ/ئه‌و كارانه‌ چین كه‌ ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت؟
و/1.هاك كردنی ئه‌و سایتانه‌ی كه‌ به‌ خۆڕایین و  گۆڕینی ماڵپه‌ری سه‌ره‌كییان هه‌تا هه‌تایی.
2.چوونه‌ ناوه‌وه‌ی ئیمیله‌كان و گۆڕینی پاسۆرده‌كانی.
3.به‌ده‌ستهێنانی  زانیاری هه‌ر ئامێرێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ ئینته‌ر نێته‌وه‌.
4.پچڕاندنی هه‌ر هێڵێك به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌سترابێت.
هه‌روه‌ها به‌كار هێنانی ئینته‌رنێت به‌ خۆڕایی.
5.هاك كردنی چه‌ند سایتێكی به‌ ناوبانگی جیهانی كه‌ هه‌رگیز هاك ناكرێن بۆ نمونه‌ سایتی (yahoo)
پ/ڕۆژانه‌ چه‌ند كاتژمێر به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ خه‌ریك ده‌بیت؟
و/ڕۆژانه 5 تا 9 كاتژمێر خه‌ریكی ئینته‌رنێتم.
پ/ئامۆژگاریت چی یه‌ بۆ خه‌ڵك بۆ خۆپاراستن له‌ هاكه‌رز؟
و/داوایان لێده‌كه‌م كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پاسۆرده‌كانیان له‌سه‌ر سیستمی ویندۆز (save) نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر داواشی لێبكرێت.
پشت به‌ستن به‌ سیسته‌می ویندۆزی (95) له‌به‌ر هه‌بوونی چه‌نده‌ها گرفت. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م گرفتانه‌ چاره‌سه‌ر كراون له‌ سیسته‌می وینۆزی پێشكه‌وتوو بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ویندۆز دان به‌م گرفتانه‌ بنێ.
داوا له‌ خاوه‌ن كۆمپانیاو خاوه‌ن سایته‌كان  ده‌كه‌م كه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ وه‌رگرتنی زۆكومه‌نتی جۆری (exe)
- به‌كار نه‌هێنانی پرۆگرامی (FTP) له‌ كاتی (upload) كردنی دۆكۆمینته‌كان
پ/گرنگترین ئه‌و ئه‌و كارانه‌ی پێی هه‌ڵساویت چین؟
و/1.ده‌ست به‌سه‌را گرتن و هاك كردنی زیاتر له‌ 31 سایتی فری
2.چوونه‌ ناوه‌وه‌ی 18 نێت ۆركی ناوخۆیی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو دۆكومه‌نته‌كانیان.
3.چونه‌ ناوه‌وه‌ی 54 سایتی تایبه‌تی و گۆڕینی ماڵپه‌ره‌كانیان
4.ڕاگرتنی به‌ناوبانگترین سایتی جیهانی (yahoo) بۆ ماوه‌ی 7 خوله‌ك.كه‌ له‌و كاته‌دا هیچ كه‌سێك نه‌یتوانی ئه‌و سایته‌ بخوێنێته‌وه‌
5.دروست كردن و ناردنی ئیمێڵكی نه‌ناسراو كه‌ ته‌نها به‌ كردنه‌وه‌ی ئیمێڵه‌كه‌ هه‌موو ئیمێڵه‌كانی ناو ئین بۆكسی ئه‌و كه‌سه‌ دێت بۆ ئیمێڵه‌كه‌م
پ/پیلانی داهاتووت چی یه‌ .له‌ به‌دوادا چوونی ئه‌منی ناترسیت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی؟
و/ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ به‌رده‌وام له‌ مێشكم دایه‌ ئه‌وه‌یه‌.ئایا ده‌توانم هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌منی داهاتوو بكه‌م كه‌ به‌رده‌وام له‌ پێشكه‌وتنه‌!!
سه‌باره‌ت به‌ دواداچوونی یاسایش كه‌س ناتوانێت تاوانبارم بكات به‌ هیچ شتێك چونكه‌ له‌ دژی من كه‌س به‌ڵگه‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌ نیه‌؟


له‌گه‌ڵ رێزی براتان
 
                                    KURDM84

نووسینی: ‌ کوردە ڕێکه‌وتی 16:48 | چینی: زانیاری گشتی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
2007/11/10
به‌ناوبانگترین هاكه‌ر

چیرۆك و به‌سه‌رهاتی به‌ناوبانگترین هاكه‌ر كیڤن میتنیك له‌ جیهاندا

ئه‌مه‌ چیرۆكى به‌ناوبانگترین هاكه‌رزى كۆمپیوته‌ره‌ له‌ جیهان، كیڤن میتنیك، هه‌ركه‌ ده‌ستى كه‌وته‌ سه‌ر كیبۆرد خۆى له‌بیرده‌كات و گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین دیوارى پاراستن ده‌به‌زێنێت زۆر به‌ئاسانى، هه‌ر شونێك بییه‌وێت ده‌چێته‌ ناو كۆگاى نهێنییه‌كانیه‌وه‌، كه‌توانى بۆ ماوه‌ى هه‌ژده‌ ساڵ سنورى ده‌یه‌ها كۆمپانیا و شوێنى گرنگ ببه‌زێنێت و هاكیان بكات، له‌سه‌ره‌تاوه‌ كۆمپانیاى ته‌له‌فۆنى ناوخۆیى وه‌كۆتایى هێنا به‌سنوربه‌زاندنى پنتاگۆن، بۆیه‌ وایكرد ببێته‌ به‌ناوبانگترین هاكه‌رى تۆڕى كۆمپیوته‌ر له‌ جیهان و مێژوودا، له‌ته‌مه‌نى بچوكیدا هه‌ر ته‌نیایى و بێنازى كیڤنى گرته‌وه‌ به‌تایبه‌ت پاش جیابوونه‌وه‌ى دایك و باوكى، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ زیاتر ژیانى به‌ته‌نیایى و هه‌ژارى به‌رێته‌سه‌ر،

پاش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ 17 ساڵى ژیانى كیڤن ده‌ستى  به‌گۆڕانكارى كردو ژیانى هه‌ندێك گۆڕانكارى تێكه‌وت تا بوو به‌هه‌لۆیه‌كى بریندار، هه‌ربۆیه‌ نازناوى كۆندۆرى له‌خۆى نا، كه‌ ئه‌م نازناوه‌ش چاولێگه‌رى فیلمى سێ ڕۆژه‌كانى كۆندۆره‌،كه‌ چیرۆكى فیلمه‌كه‌ باس له‌ كوڕێكى توێژه‌ر ده‌كات كه‌ داواكراوه‌ له‌لایه‌ن ئیستخباراتى ئه‌مریكییه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م كوڕه‌ پسپۆرى خۆى وه‌كو ئه‌فسه‌رێكى چه‌كى به‌حرى پێشتر به‌كارده‌هێنێت. بۆ كۆنترۆڵ كردنى تۆڕى ته‌له‌فۆن به‌مه‌به‌ستى ته‌شویش خستنه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى له‌ دواى ده‌گه‌ڕێن بۆ گرتنى ئه‌م هه‌ڵۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ ئاسمانێكى گه‌وره‌دا ده‌فڕێت. چه‌نده‌ها ساڵ بۆ گه‌ڕان به‌دواى نێچیرێكى چه‌ورو گه‌وره‌دا. به‌ڵام هه‌روه‌كو ده‌ڵێن ماطار طیر وارتفع. الا كما طار وقع! كیڤن كه‌وته‌ ده‌سته‌وه‌ به‌مه‌ش ده‌ستگیركرا. كیڤن ئێستا كۆت و زنجیر كراوه‌ و له‌زینداندایه‌ و به‌پیاوێكى زۆر ترسناك له‌ قه‌ڵه‌م دراوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ گیراوه‌ له‌ شارێكى دیموكراسیه‌تخوازه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى تائێستا دادگایى بكرێت !!!! چۆن..؟

ئه‌مه‌ش چیرۆكى ئه‌م هه‌ڵۆیه‌یه‌ له‌ ساڵى هه‌شتاكان ته‌له‌فۆنى دیجیتاڵ په‌ره‌ى سه‌ند، هه‌روه‌ها كۆمپیته‌رى كه‌سیش PC له‌گه‌ڵ مۆدیۆم بڵاوبۆوه‌، بۆ كۆنترۆڵ كردنى له‌دووره‌وه‌ به‌دابه‌شكه‌رى ته‌له‌فۆنه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ كیڤن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ قوتابخانه‌دا به‌ڵكو پله‌ى له‌ ژێر مامناوه‌ندیشه‌وه‌ بوو، به‌ڵام زۆر زیره‌ك بوو له‌ سنوربه‌زاندنى  بگۆڕى ته‌له‌فۆنى ناوخۆیى، توانى ته‌له‌فۆن به‌كاربهێنێت به‌به‌لاش واته‌ چه‌نده‌ها ته‌له‌فۆنى ده‌كردبه‌بێ ئه‌وه‌ى پاره‌ى له‌سه‌ر حساب بكرێت . ته‌نها به‌مه‌ ڕانه‌وه‌ستا به‌ڵكو په‌ره‌ى سه‌ندو توانى كۆنترۆڵى ته‌واوى سیسته‌مى ته‌له‌فۆنه‌كان بكات، گوێ بیستى ته‌له‌فۆنى خه‌ڵكى ده‌كرد. تا بۆ ماوه‌یه‌كى كورت توانى چه‌نده‌ها زانیارى ده‌رباره‌ى چه‌نده‌ها كه‌س كۆكاته‌وه‌ و ئینجا ده‌وڵه‌مه‌نترین ژیانى هه‌ڵده‌بژارد. ئه‌مه‌ وایكرد كه‌ خۆى پێ سه‌ركه‌وتوو بێت و خۆى لابه‌هێزبێت.
له‌ به‌رزۆرى گرنگیدانى به‌م بواره‌ چه‌ندین هاوڕێى ترى بۆ خۆى دۆزیه‌وه‌ له‌هه‌مان بوار و هه‌مان كاریان ده‌كرد به‌مه‌ش كۆمه‌له‌یه‌كیان دروست كرد كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كرد بۆ باسكردنى ڕێگایترو شتى نوێ بۆ ئه‌م كاره‌.
ئه‌نجامدانى كارى هاكینگ وه‌كو گه‌مه‌یه‌ك وابوو بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌. شوێنى پێشوازى كردنى چه‌نده‌ها هوتێل و سۆپه‌رماركێتیان ده‌گرته‌وه‌و  له‌جیاتى ئه‌وان وه‌ڵامى خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه‌. هه‌روه‌ها توانیان شوێنى كارمه‌ندانى تۆڕى ته‌له‌فۆن بگرنه‌وه‌ و له‌جیاتى ئه‌وان وه‌ڵامى خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه‌ .كاتێك خه‌ڵك ته‌له‌فۆنى بۆ بگۆڕ ده‌كردو داواى ژماره‌یه‌كى ته‌له‌فۆنى ده‌كرد ئه‌وان وه‌ڵامێكى گاڵته‌ئامێزیان ده‌دایه‌وه‌ بۆ نموونه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌شت،شه‌ش،دوو،چوارونیو! چۆن ڕه‌قه‌مى نیو هه‌یه‌؟!!. به‌م شێوه‌یه‌ گاڵته‌یان به‌خه‌ڵك ده‌كرد. هه‌روه‌ها ته‌له‌فۆنیان بۆ خه‌ڵك ده‌كردو ئه‌مه‌یان ده‌گۆت: پێویسته‌ له‌سه‌رت ئه‌وه‌نده‌ پاره‌ بده‌یت له‌به‌روارى ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م مانگه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى كه‌قسه‌ت  كردووه‌ ئه‌گینا ناچارده‌بین خه‌ته‌كه‌ت بپچڕێنین .گه‌رچى جارى وا هه‌بوو  له‌وانه‌بوو ئه‌وكه‌سه‌ دوێنێ پاره‌ى ته‌له‌فۆنى دابێت. تا ئه‌و كات ئه‌و كاره‌ى كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌یان كرد ته‌نها تایبه‌ت بوو به‌بێزار كردن و گاڵته‌ كردن به‌ خه‌ڵكى، تا واى لێهات یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ سنورى كۆمپانیایه‌كى به‌زاندو هه‌موو فایله‌ گرنگه‌كانى تێك شكاند له‌سانفرانسیسكۆ، پۆلیسیش نه‌یتوانى ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجامدابووبدۆزێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ یه‌ك ساڵ. له‌رۆژێكى پشوودا له‌ ساڵى 1981 كیڤن و دوو ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى توانیان بچنه‌ناو سه‌نته‌رى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى ته‌له‌فون له‌ لۆس ئه‌نجلس، تونیان بچنه‌ ئه‌و ژووره‌وه‌ كه‌ كۆمپیته‌ره‌كه‌ى تێدایه‌و كه‌ هه‌موو كاره‌كان هه‌ڵده‌سوڕێنێت وه‌ریانگرت و لیست و تۆماره‌كانیان هه‌موو وه‌رگرت وه‌هه‌روه‌ها ووشه‌ى نهێنیه‌كه‌شیان دۆزیه‌وه‌.
پاش ئه‌وه‌ى پۆلیس له‌ كاره‌كه‌ى كۆڵیه‌وه‌ نه‌یتوانى ده‌ست نیشانى ئه‌نجامده‌رانى بكات به‌ڵام دواى ساڵێك یه‌ك  له‌وانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكه‌ بوو كچێك بوو چوو خه‌به‌رى پۆلیسى كردو به‌مه‌ش ده‌ستگیركران . سێ مانگ كیڤن دادگایى كراو به‌كارى دزین و تێكدانى به‌یانات به‌هۆى ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌روه‌ها ساڵێكیش له‌ژێرچاودێردا بێت له‌شارى لۆس ئه‌نجلس. له‌لایه‌كى تره‌وه‌ سه‌نته‌رى خزمه‌ت گوزارى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ستى یارمه‌تیان بۆ برد بۆئه‌وه‌ى خۆى زیاتر به‌ره‌وپێش ببات له‌كارى پرۆگرامدانان و شتى به‌كه‌ڵك به‌ڵام كیڤن فێرى شتى گرنگتربوو هه‌ر بۆیه‌ فێڵى نوێترى دۆزیه‌وه‌.
به‌مه‌ش دیسان ده‌ستگیركرا له‌ساڵى 1983 له‌لایه‌ن پۆلیسى زانكۆى باكورى كالیفۆرنیا. به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنانى كۆمپیته‌رى زانكۆ بۆكارى هاكه‌رزو هه‌وڵدان بۆ سنوربه‌زاندنى كۆمپیوته‌ره‌كانى پنتاگۆن. به‌مه‌ش شه‌ش مانگى تر دادگایى كرا بۆ چاكردنه‌وه‌ى سلوكى كیڤن!. باشه‌ توانیان سلوكى كیڤن چاك بكه‌ن ؟!.
پاش چه‌ند ساڵێك دیسان ده‌ستگیركرا به‌تۆمه‌تى ده‌ستكاریكردنى كۆمپیوته‌رى ژمێریارى یه‌ك له‌كۆمپانیاكان به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یره‌ كه‌ساڵێك مایه‌وه‌ بآ دادگایى كردن له‌ویش سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو كه‌ فایله‌كه‌شى شاردراوه‌ به‌بآ ئه‌وه‌ى هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن.
ئا ئه‌وه‌تا ساڵى 1987 گۆڕانكارى له‌ ژیانى كیڤن ڕویدا ، كاتى ئه‌وه‌ى كه‌چه‌ند وانه‌یه‌كى ده‌رباره‌ى كۆمپیوته‌ر خوێند، هاوڕێیه‌كى كچى په‌یدا كرد پاشان بڕیاریاندا كه‌له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كى كورت ده‌ركه‌وتبوو كه‌ دیسان پرۆگرامێكى دزى له‌ كۆمپانیایه‌كى پرۆگرامدانان له‌ كالیفۆرنیا. پۆلیس توانى ده‌ستگیرى بكات دواى چاودێریكردنى ئه‌و هێڵه‌ ته‌له‌فۆنه‌ى كه‌ به‌كارى هێنابوو بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌مكاره‌، بۆیه‌ ئه‌وكات تووشى لێدان و سوكایه‌تى پێكردن هات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، وه‌ بۆ ماوه‌ى 36 مانگ له‌ ژێرچاودێریكردن دانرا، به‌ڵام ئه‌مه‌ كیڤنى زیاتر برسیتركرد، وه‌زیاتر خۆى به‌ به‌هێزتر زانی و خۆى به‌گه‌وره‌ زانى.
له‌ ساڵی 1988 بیرێك به‌سه‌ری دا زاڵ بوو، كه‌ ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی كۆپییه‌ك بوو له‌ سیسته‌می كاری مینی كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای Digital ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی هاك كردنی تۆری Easy netی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكه‌، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ده‌چوو بۆ مه‌ڵبه‌ندی كاریدبیجوی هاوڕێی، كه‌ كاری ده‌ركرد له‌ به‌شی پاڵپشتی سیسته‌مه‌كان له‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی كۆمپیوته‌ر، بۆ ماوه‌ی دوورو درێژه‌كاریان ده‌كرد بۆ هاك كردنی مینی كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای Digital به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌م كاره‌یان زانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌ی كه‌ كێشاشیان نه‌یانتوانی ده‌ست نیشانی ئه‌و لایه‌نه‌ بكه‌ن كه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ هاك كردنی، بۆیه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی تریان له‌ به‌رده‌م نه‌ما ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ پۆلیسی ناوخۆیی و FBI كه‌ ئه‌وانیش به‌ هاوبه‌شی له‌هه‌وڵدان دابوون بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ هه‌وڵی هاك كردنی كۆمپانیای Digital ده‌دات، به‌ڵام ماندوبوونه‌كه‌یان به‌بێ سوودبوو، چونكه‌ كیڤین كاره‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه‌ رێكخستبوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دوو ئامێری كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنا بوو یه‌كێكیان خه‌ریكی هاك كردنی توڕی Digital و به‌ده‌ستهێنانی سیسته‌می كار بوو، ئه‌ویتریشیان چاودێری بو به‌ سه‌ر داوم ده‌زگای ته‌له‌فۆن وه‌چاودێری كردنی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئاشكراكردنی كاربه‌ده‌ستانی Digital كاتێكی زۆریان به‌سه‌رده‌برد له‌ چاودێری كردنی كۆمپیوته‌ره‌كانی كۆمپانیاكه‌یان، ئه‌مه‌ش كه‌ به‌ هه‌زاران دۆلار تێچووی بوو، له‌ كۆتاییدا ئه‌و رۆژه‌ كه‌ كیڤین ده‌ستگیركرا، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانه‌وه‌ نه‌بوو به‌ڵكو به‌هۆیدبیجوی هاورێ یه‌وه‌ كه‌ ئاشكرای كرد، هاورێی كیڤن له‌ كاره‌كه‌دا، چونكه‌ له‌ راستیدا كیڤین كێشه‌ی بۆ دبیجوی هاورێ دروستكرد له‌ شوێنی كاریدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یدا.
كیڤن ناردرا بۆ دادگای لۆس ئه‌نجلۆس، به‌ تۆمه‌تی دزینی پرۆگرامێك كه‌ نرخه‌‌كه‌ی ده‌گه‌یشته‌ ملیۆنان دۆلار، وه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زیانێكی زۆر له‌ كۆمپانیای Digital زیاتر له‌ 200000 دۆلاری زه‌ره‌ر هێنا كه‌ ئه‌م پاره‌یه‌ خه‌رجكرا بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هاكیان ده‌كات.
ئیتر كیڤن تۆمه‌تبار كرا له‌سه‌ر كێشه‌ی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر بۆ چه‌ند ساڵێك به‌ هۆی به‌ده‌ستهێنانی وشه‌ی نهێنی چه‌ندین كۆمپیوته‌ری كۆمپانیاكان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی.
ئه‌مجاره‌شیان پێنجه‌مین جار بوو كه‌ كیڤن تۆمه‌تبار ده‌كرا له‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆمپیوته‌ر، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م جاره‌ سه‌رنجی رای گشتی بۆ خۆی راكێشا كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ی كه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پاند سزادرا به‌ زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگیش له‌ ژێر چاره‌سه‌ركردندابێت بۆ چاكبوونه‌وه‌ی له
‌ خووگرتنی هاك كردنی سیسته‌می كۆمپیوته‌ر له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌كانه‌وه‌.
ئیتر كیڤن ساڵێك له‌ زینداندا مایه‌وه‌ به‌ڵام به‌شی دووه‌می له‌ سزاكه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی كورت له‌ دوای ئازادكردنی سه‌فه‌ری كرد بۆ لاس ڤیگاس له‌ وێدا وه‌ك پیرۆگرامسازێكی ئاسایی كاری ده‌كرد له‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌ لیستی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1992 كیڤن گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سان فرانسیسكۆ دوای مردنی براكه‌ی، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ باوكی له‌كاری بیناسازیدا كاری كرد، هه‌تا وه‌كو له‌لای هاورێیه‌كی باوكی كاری بۆ خۆی دۆزیه‌وه‌ له‌ ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌، كاتێكی زۆر تێنه‌په‌ڕی، تا وه‌كو دیسان كیڤن كه‌وته‌وه‌ دادگا به‌هۆی هاككردنی زانیارییه‌ نهێنییه‌كانی شوێنی كاری خۆی، كه‌ ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ بوو.
له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 1992 دادوه‌ر سزای بۆ ده‌ركرد به‌ گرتنی، له‌وكاته‌ی كه‌ پۆلیس چوو بۆ گرتنی كیڤن هه‌ڵات بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێن پێیه‌ك به‌جێ بهێڵـت له‌ دوای خۆی.
له‌ دیسه‌مبه‌ری 1992 به‌شی ئامێره‌كان الالیات له‌ كالیفۆرنیا په‌یوه‌ندیان پێوه‌كرا له‌ رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه‌، داواكار داوای كۆپیه‌كی بڕوانامه‌ی رێگه‌پێدانی لێخوڕینی یارمه‌تی ده‌رانی پۆلیسی ده‌كرد، وه‌به‌كارهێنه‌ر خۆی وا نیشاندا بوو، كه‌ رێگه‌پێدراوی یاسایی یه‌ بۆ سه‌یركردنی ئه‌و جۆره‌ بڕوانامه‌یه‌‌، وه‌ داواشی كرد بوو كه‌ له‌ رێگه‌ی فاكسه‌وه‌ بۆ ئه‌درێسی داواكار بنێرن لێپرسراوانی ئاسایش ئه‌م داوایه‌یان لا سه‌یربوو، بۆیه‌ له‌ ژماره‌ی داواكاریان كۆڵیه‌وه‌ و ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م نمره‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خزمه‌گوزاری وێنه‌گرتن و فاكس، بۆیه‌ بڕیاریان دا به‌ناردنی داواكراو، به‌ڵام به‌ر له‌ ناردنی هه‌ستان به‌ ناردنی ئاسایش و ناوچه‌كه‌و ناسینی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ داوای ئه‌و زانیارییه‌ ده‌كات بۆیه‌ له‌ به‌ر ده‌رگای شوێنی داواكار راوه‌ستان تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی بتوانن ده‌ستگیری بكه‌ن به‌ڵام هه‌ستیان به‌ هاتنه‌ ده‌ری نه‌كرد. به‌ڵام كیڤن كه‌ هه‌ستی به‌وان كرد ده‌ستی كرد به‌ راكردن كۆمه‌ڵه‌ په‌ڕه‌‌یه‌كیشی به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو، له‌گه‌ڵ راكردنه‌كه‌ی هه‌مووی له‌ ده‌ست كه‌وته‌ خوار، هه‌رچه‌نده‌ ئاسایش بۆ ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ به‌و دوایدا رایكرد، به‌ڵام ده‌ستگیرنه‌كرا، له‌ دواتر ئاسایش هه‌ڵسا به‌ پشكنینی وره‌قه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م وه‌ره‌قانه‌ جێی په‌نجه‌ی كیڤن هه‌ڵده‌گرێت بۆیه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ كیڤن هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی خۆی.
له‌ پشووی سه‌ری ساڵی 1994 دا بوو كه‌ پشووه‌كه‌ی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو یه‌ك له‌ هاوڕێكانی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردو پێی راگه‌یاند كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ت هاك كراوه‌.
شیسومورا یه‌كێك له‌ پسپۆڕه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئاسایشی تۆڕه‌كانه‌ له‌و سیسته‌مه‌وه‌ كارده‌كات وه‌ك راوێژكار له‌ FBI، و هێزی ئاسمانی، و ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی، له‌به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می كۆمپیوته‌ر و له‌ به‌هێزكردنی پارێزگاری سیسته‌می تۆڕه‌كان له‌ هاك كردنی، هه‌رچه‌نده‌ شیسومورا له‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆجیای زۆر پێشكه‌وتووی به‌كارهێنابوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كیڤن توانیبووی هاكی بكات.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م رووداوه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ناخی شیسومورا كرد، وای لێكرد هه‌موو هێزو توانای خۆی به‌كاربهێنێت به‌ هاریكاری FBI بتوانێت ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیربكات، هاكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان كردووه‌، پاش ماوه‌یه‌ك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ وبه‌دواداچوونه‌وه‌، بیروبۆچوونیان وابوو، ئه‌م كاره‌ له‌لایه‌ن كیڤن مێتنك ئه‌نجام درابێت كه‌ له‌ ساڵی 1992 وه‌ له‌ خۆشاردنه‌وه‌یه‌، له‌ دواتر بۆیان ئاشكرابوو، كه‌ كیڤن خه‌ریكی كاره‌كانیه‌تی له‌سه‌ر مۆبایل له‌ شاری والی باكووری كالیفۆرنیا له‌ 13ی فبرایری1995 شیسومورا چوو بۆ شاری راڵی. بۆ رۆژی دواتر به‌ یارمه‌تی پسپۆران له‌ بواری كۆمپانیای مۆبایله‌وه‌ لێكۆڵنه‌وه‌ فیدرالیه‌كان توانی جێگای كیڤن دیاری
بكات.
له‌ ئێواره‌ی 15ی فبراریر لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان المحققون له‌ ده‌رگای ماڵی كیڤن یان دا، كیڤن دوای پێنج خوله‌ك ده‌رگای كرده‌وه‌، وا خۆی نیشاندا كه‌ له‌ گفتوگۆكردن بووه‌ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی كه‌چی كاتێك سه‌یری ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان كرد بینیان ته‌له‌فۆنه‌كه‌ كارناكات، كیڤن گیراو زیندانی كرا به‌بێ دادگایی كردنی له‌ دواتردا له‌ 27ی یۆنیۆی ساڵی 1997 سزای 22 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی حوكمیشی ته‌واو كرد به‌ڵام ئازاد نه‌كرا هه‌تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر ئازادنه‌كراوه‌ چونكه‌ لێكۆڵه‌ره‌وان پێیانوایه‌ كه‌سێكی ترسناكه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات له‌ جیهان، ئه‌مه‌ ئه‌نجامی سه‌ركێشیه‌كانی كیڤن
بوو،
كه‌ ئه‌و هه‌موو زیره‌كییه‌‌ی هه‌ی بوو بۆكاری هاك كردن به‌كاری هێنا نه‌ك بۆ كارێكی سوودبه‌خش كه‌ سوود به‌ خۆی و به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش بكه‌یه‌نێت به‌ڵكو زیانی له‌ چه‌ندین كۆمپانیاو گه‌وره‌ترین زیانیشی بۆ خودی خۆی بوو، داهاتووی خۆی و بۆ خودی خۆشی سوودمه‌ندنه‌بوو خوێنه‌ری ئازیز ئه‌مه‌ئه‌نجامی كیڤن و كه‌سانی وه‌ك كیڤنه‌ هیوادارم هه‌موومان وانه‌یه‌كی لێوه‌
فێربووبین كه‌ سوودمه‌ند بین بۆ خودی خۆمان و بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌شمان





sarchawa  ...C4kurd

نووسینی: ‌ کوردە ڕێکه‌وتی 16:46 | چینی: زانیاری گشتی
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟






Target Discounts